سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 06ـی 2022 هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە لەژێر ناوی هاوکاری و جەژنانە هیچ بڕەپارەیەک بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک مەدەن.
لە ڕاگەیەنراوێک سەرۆکایەتی شارەوانی ڕایگەیاند: ھاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە بەھیچ شێوەیەک لەژێر ھیچ ناوێکی (ھاوکاری و جەژنانە) ھیچ بڕەپارەیەک نەبەخشن بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەبەر ئەوەی بەپێی گرێبەستێک ئەرکیان دیاری کراوە و مافی وەرگرتنی پارەیان نییە.
ڕاشیگەیاند: لەپێناو ڕێگریکردنیش لەمکارە، داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین ھەر حاڵەتێکیان بەدی کرد دەستبەجێ لە ڕێگەی (پۆرتاڵی خزمەت)ـەوە سەرۆکایەتیمان ئاگادار بکەنەوە و زانیاری تەواومان بدەنێ.
شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم بڵاوکراوەیەشمان دوای ئەوە دێت، یەکێک لە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک ھەستاوە بە وەرگرتنی پارە لە ھاووڵاتییان لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیاکە غەرامە کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.