کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای سبەی سێشەممە 29ـی 06ـی 2022 ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.
ڕاشیگەیاند: خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با لە باکووری خۆرئاوا دەبێت، مەودای بینین / ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستەڕوو:-
هەولێر : 39
سلێمانی : 38
دهۆک : 37
کەرکووک : 42
هەڵەبجە : 40
سۆران : 36
ڕاپەرین : 39
گەرمیان : 43
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.