Erbil 38°C سێشەممە 12 تشرینی دووەم 09:41

توركیا ڕازی بووه‌ پاڵپشتی فینله‌ندا و سوید بكات بۆ ئه‌ندامێتی له‌ ناتۆ

کوردستان TV
100%

ساولی نینیستۆ سه‌رۆكی فینله‌ندا ئاشكرای كرد كه‌ توركیا ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ پاڵپشتی ئه‌ندامێتی وڵاته‌كه‌ی له‌ ناتۆ بكات، چه‌ند كاتژمێرێك پێشتریش حكوومه‌تی سوید ڕایگه‌یاندبوو كه‌ پێشكه‌وتن له‌ گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ توركیا هاتۆته‌ ئاراوه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی فینله‌ندا دوای كۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا و ساولی نینیستۆ سه‌رۆكی فینله‌ندا و ماگدالینا ئه‌ندرسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی سوێد هات له‌گه‌ڵ یه‌نس ستۆڵتنبێرگ ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌تسی له‌ شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا.

كۆبوونه‌وه‌كه دوور له‌ چاوی كامێراكان بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر به‌ڕێوه‌ چووه و ‌وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بووه‌ پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆ‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر توركیا چه‌ند جارێك جه‌ختی كردبووه‌ ڤیتۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ ئه‌ندامێتی ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌دات.

نینیستۆ سه‌رۆكی فینله‌ندا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاشیگه‌یاند: توركیا و سوید و فینله‌ندا یاداشتی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌ پابه‌ندبوونه‌كانیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی نێوانیان واژوو ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه‌ی نێوانیان،‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی مه‌درید، توركیا پاڵپشتی فینله‌ندا و سوید ده‌كات بۆ چوونه‌ نێو ئه‌ندامێتی ناتۆ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.