ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره ئه‌مڕۆ سێشه‌م گیانله‌ده‌ستدانی یه‌كه‌م حاجی عێراقی له وڵاتی سعوودییه له كاتی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ڕاگه‌یاند.
حاجییهكه له ڕه‌گه‌زی نێره و ناوی محه‌مه‌د عوبێد عهبووسییه و ته‌مه‌نی 60 ساڵه و خه‌ڵكی پارێزگای واسیته.
ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی حاجییهكه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه بووه دوای ئه‌وه‌ی گواستراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لیك سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز له شاری مه‌دینه.
ڕاشیگه‌یاند كه له‌سه‌ر داوای كه‌سوكاره‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه عێراق و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه ئاماده‌یی ئاسانكارییان پێشانداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.