فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلا كوژرانی پیاوێكی لەلایەن هاوسەر و كوڕەكەیەوە لە ناحیەی ئەلحسەینییە راگەیاند.
پۆلیسی كەربەلا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوان ئاگاداركرایەوە لە بوونی كوشتنێك لە ناوچەی ئەلموجەسات لە ناحیەی ئەلحسەینییە، مەفرەزەكانمان گەیشتە شوێنی رووداوەكەو تەرمی قوربانییەك دۆزرایەوە كەشوێنی فیشەك بە جەستەیەوە دیار بوو.
پۆلیسی كەربەلا روونیشیكردۆتەوە كە لەماوەیەكی كەمدا توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە هاوسەرو كوڕی قوربانییەكەن.
هەروەها پۆلیس دەشڵێت: لە رووداوەكەدا تفەنگی كڵاشینكۆف بەكار هاتووەو هەردوو تۆمەتبارەكەش دانیان بە تاوانەكەیان ناوە كە بەهۆی كێشەیەكی نێوانیان بووە.
لە كەربەلا پیاوێك لەلایەن هاوسەر و كوڕەكەیەوە كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.