Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:22

جۆنسۆن: پوتین مۆدێلێكە بۆ پیاوسالاری ژەهراوی

ئەگەر نموونەیەكی ڕوونی پیاوسالاری ژەهراویتان دەوێت، سەیری ئەوە بكەن كە لە ئۆكرانیا چی دەكات
کوردستان TV
100%

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردەوە، بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئیدیعای كردووە، ئەگەر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا، ئەگەر ژن بووایە، داگیركاریی نەدەكردە سەر ئۆكرانیا، ئەو جەنگەی بە "نموونەیەكی روونی پیاوسالاری ژەهراوی" هێنایەوە.
جۆنسۆن لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیاكانی ئەڵمانیا گوتی: ئەگەر پوتین ژن بوایە، كە دیارە ئەو ژن نییە، من بە توندی باوەڕم وایە كە بەو شێوەیەی كە كردی، شەڕێكی شێتانە و توندوتیژانەی نەدەكرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەگەر نموونەیەكی ڕوونی پیاوسالاری ژەهراویتان دەوێت، سەیری ئەوە بكەن كە لە ئۆكرانیا چی دەكات.
ئەم لێدوانەی جۆنسۆن دوای ئەوە هات كە سەركردەكانی رۆژئاوا كۆتاییان بە لوتكەی جی حەوت هێنا كە سێ رۆژە لە باشووری ئەڵمانیا بەڵێنیان دا تێچووی ئابووری و سیاسی لەشكركێشییەكەی پوتین بۆ سەر ئۆكرانیا زیاد بكەن.
بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا یەكشەممەی ڕابردوو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێن هۆشداریدا لەوەی كە ڕێگەدان بە سەرۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین بۆ سەركەوتن لە لەشكركێشییەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا، لێكەوتەی "لەڕادەبەدەر كارەساتبار"ی بۆ جیهان دەبێت.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.