بەهەوڵ و هیممەتی دەستەبژێری نووسەرانی كورد و هاوڕێیانی و مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان و خانەوادەی رەوانشاد عەزیز گەردی كتێبی "عەزیز گەردی پاشای زمان و وەرگێڕان" ، كە لە نووسین و ئامادەكردنی حەمید ئەبوبەكر بەدرخان ، لە بڵاوكراوەكانی ئەكادیمیای بەدرخان بۆ لێكۆڵینەوەی رۆژنامەوانی و كەلتوورە بڵاودەكرێتەوە.
ئەم كتێبە، لە 375 لاپەڕە پێكهاتووە بە زمانەكانی ( كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، ئیتاڵی ، فەرەنسی و فارسییە ) كەلەلایەن پسپۆڕانی زمان ئامادەكراوە ، لەسەر ئەركی بەڕێز دكتۆر تەها رەسوڵ ،وەكو رێكخراوی كەریمی عەلەكە چاپدەكرێت .
شایانی باسە بڕیارە بۆ چلەی پڕۆفیسۆر عەزیز گەردی لە هەولێر و ئەڵمانیا لە 16/07/2022 بڵاوبكرێتەوە.
ئا- كامران
كتێبی "عەزیز گەردی پاشای زمان و وەرگێڕان" بڵاودەكرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.