له وڵاتی به‌نگلادیش درێژترین پردی كیشوه‌ری ئاسیا كرایه‌وه،كه درێژییه‌كه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر درێژه.
پرده‌كه زیاتر له شه‌ش كیلۆمه‌تر درێژه، له‌سه‌ر ڕووباری (پادما) به تێچووه‌كه‌ی چوار ملیار دۆلاره دروست كراوه دوای هه‌شت ساڵه كاركردن،له‌لایه‌ن "شه‌یخه حه‌سینه واجد" سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌نگلادیش كرایه‌وه.
پرده‌كه باشووری ڕۆژئاوا و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، چوار هێڵی بۆ هاتوچۆی له به‌شی سه‌ره‌وه له‌خۆده‌گرێت ،سوودی زیاتر بۆ 80 ملیۆن كه‌س هه‌یه، كه ده‌كاته نیوه‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه.
ئا- كامران ژێده‌ر- ئه‌لحوره
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.