Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:56

ئه‌مڕۆ دووهه‌مین خوولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "مۆسكۆ" له‌ ڕوسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

دووهه‌مین خوولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "مۆسكۆ" به‌ نمایشی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی هه‌شت وڵاتی جیهان له‌ شاره‌كانی مۆسكۆ و سه‌ن پتێرزبوورگ له‌ وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. دووهه‌مین خوولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "مۆسكۆ" به‌ لێپرسراوی خاتوو گوڵیزه‌ر گه‌رده‌ن زه‌ری و به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و مێژووی كورده‌كان و هه‌روه‌ها ژیانی مۆدێڕنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ به‌ چاودێری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ نمایشكردنی 54 فیلمی بڵندی سینه‌مایی و به‌ڵگه‌ فیلم و كورته‌ فیلم له‌ سینه‌ماكارانی هه‌شت وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها به‌ پشتیوانی كارۆ ئاڕت له‌ ڕۆژانی 29ی جوون تا 12ی جوولای 2022 له‌ هۆڵه‌كانی ناوه‌ندی سینه‌مایی "ئۆكتیابر" له‌ شاری مۆسكۆ و له‌ سینه‌ما له‌ شاری سه‌ن پتێرزبوورگ له‌ وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "مۆسكۆ" له‌ ڕیزبه‌ندی فێستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فیلم دایه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا و به‌ واژۆی "ئۆ. بی. لیۆبیمۆڤا" وه‌زیره‌ی كه‌لتووری ئه‌م وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ و به‌ نامه‌ی ره‌سمی ژماره‌ 1692 ڕێكه‌وتی 24ی دیسه‌مبه‌ری 2020 له‌ چوارچێوه‌ی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا له‌ ساڵی 2022 به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌رپرسانی دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "مۆسكۆ" له‌ راگه‌یاندراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ ڕووداوێكی كه‌لتووری سه‌رسووڕهێنه‌ره‌ بۆ هه‌موو لایه‌نگرانی فیلم و هه‌روه‌ها بۆ كوردانی ڕووسیا و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ئه‌م خه‌ڵكه‌ قاره‌مانه‌ بێكاردانه‌وه‌ نین. هه‌روه‌ها فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "مۆسكۆ" به‌رزتر له‌ سیاسه‌ت و مه‌زهه‌ب ده‌ڕوانێت و چاو له‌ سینه‌ما وه‌كو هونه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی و كه‌ره‌سه‌ته‌یه‌كی گرینگ بۆ گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات و زانیاریی پێویست ده‌به‌خشێت. به‌رهه‌مه‌كانی ئاماده‌بوو له‌م فێستیڤاڵه‌ بریتیه‌ له‌ (پێشكه‌ش به‌ چاره‌نووس، مێژوو، خه‌باتی سه‌خت ) به‌رخۆدانی كورده‌كان كراوه‌ به‌ زمانی سه‌ره‌كی و به‌ ژێرنووسی ڕووسی پیشان ده‌درێن. هۆگران له‌گه‌ڵ كه‌لتوور و زمانی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی باستان و هه‌روه‌ها مێژوو و دابوونه‌ریته‌كانی سه‌دان ساڵه‌ و خه‌باته‌كانی ئه‌وان ئاشنا ده‌بن، هه‌روه‌ها رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ سینه‌ماییه‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ 29ی جوونی2022 له‌ ناوه‌ندی سینه‌مایی "ئۆكتیابر" له‌ شاری مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هاوكات فێستیڤاڵی ئه‌مسال، به‌ هه‌شتاو پێنجه‌مین ساڵیادی له‌ دایكبوونی ئه‌فسانه‌ی سینه‌مای كوردستان "یه‌ڵماز گۆنای"یه‌ ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد ته‌رخانكراوه‌ و فیلمی ده‌ستپێكی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "مۆسكۆ"ی 2022 تایبه‌ته‌ به‌ پیشاندانی فیلمی هه‌رمانی گۆنای واته‌ "ڕێگا" كه‌ له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كان"ی فه‌ڕه‌نسا له‌ ساڵی 1982 خه‌ڵاتی گه‌وره‌ و گرینگی چڵه‌ خورمای زێڕینی ئه‌م ڕووداوه‌ به‌نرخه‌ سینه‌ماییه‌ی به‌ده‌ستهێنا. به‌رنامه‌ی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ، فیلمه‌كانی ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ له‌ خۆده‌گرێت كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌كانیانه‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا سازكراون. فێستیڤاڵه‌ فیلمه‌ كوردییه‌كان ساڵانێكه‌ كه‌ له‌ پایته‌خته‌كانی ئه‌ورووپا و جیهان به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ ساڵی 2022 ئه‌مه‌ دووهه‌مین ساڵه‌ كه‌ شاری مۆسكۆ ده‌رگاكانی خۆی ده‌كاته‌وه‌ و ده‌رفه‌تێكی بێوێنه‌ بۆ بینینی باشترین فیلمه‌كانی ده‌رهێنه‌رانی كورد ده‌ره‌خسێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌، هه‌لێكی تایبه‌ته‌ بۆ بینینی كۆمه‌ڵێك فیلم له‌ به‌رنامه‌كانی فێستیڤاڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ شاری مۆسكۆ له‌ سینه‌ما KARO 11 Ohta له‌ شاری سه‌ن پتێرزبوورگ و ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ ڕێگای پیشاندانی ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بابه‌تی (كورد و كوردستان، به‌ گه‌شه‌سه‌ندنی سینه‌مای نێوده‌وڵه‌تی، پاراستنی شووناسی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی دایكی كورده‌كان) هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ یارمه‌تیدان و به‌ هاوبه‌شدانانی میراتی مێژوویی و كه‌لتووری خۆمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی دانیشتووی ڕووسیا. فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "مۆسكۆ" له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كه‌لتوور له‌ ڕیزبه‌ندی فێستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فیلم به‌ڕێوه‌چوو له‌ فیدڕاسیۆنی ڕوسیا بۆ ساڵی 2022 جێگایه‌كی تایبه‌تی بۆ دیاریكراوه‌.

ئا- مه‌نسور جیهانی

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.