Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:28

واشنتۆن دوو فڕۆكەی دیكەی جەنگی ئێف 35 بۆ بەریتانیا دەنێرێت

ژمارەی وێرانكەرەكانیش لە ئیسپانیا لە 4 بۆ 6 بەرز دەكاتەوە، هەروەها بارەگای پێنجەمی سوپا لە پۆڵەندا دادەمەزرێنێت
کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگه‌یاند: لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان دڵنیا دەبینەوە لەوەی كە ناتۆ ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان لە هەموو بوارەكاندا
بایدن لە پەراوێزی لوتكەی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) كە لە مەدرید بەڕێوەچوو، گوتی: ناتۆ  بە هەموو ئاراستەكان لە هەموو بوارەكاندا بەهێز دەبێت - وشكانی، ئاسمانی و دەریا".
جەختیشی لەوە كردەوە كە واشنتۆن دوو فڕۆكەی دیكەی جەنگی ئێف 35 دەنێرێت بۆ بەریتانیا، هەروەها ژمارەی وێرانكەرەكانیش لە ئیسپانیا لە 4 بۆ 6 بەرز دەكاتەوە، هەروەها بارەگای پێنجەمی سوپا لە پۆڵەندا دادەمەزرێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان دڵنیا دەبینەوە لەوەی كە ناتۆ ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان لە هەموو بوارەكاندا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.