نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/6/29، له هه‌ولێر به‌شدارى له پرسه‌ى هه‌ردوو مامۆستاى خوالێخۆشبوو‌ى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان كرد كه دوێنێ سێشه‌ممه له تاوانكارييهكدا گيانيان له‌ده‌ست دا.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوسۆزى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكار و مامۆستايان و قوتابيیانى زانكۆدا، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى هه‌ردووكيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌موومان ببه‌خشێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها هه‌مووانى دڵنيا كرده‌وه كه دادگە و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان هه‌موو ڕێكارێكى ياسايى ده‌گرنه‌به‌ر و تاوانكار ڕووبه‌ڕووى سزاى ياسايى خۆى ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.