وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی كۆڕۆنای له سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڵاو كرده‌وه كه له 3 هه‌زار تووشبوو نزیك ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو ژماره‌ی تووشبووانی نوێی كۆڕۆنا له سه‌رتاسه‌ری عێراق 2628 كه‌س بوون.
ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه له 24 كاتژمێردا بریتین له 675 كه‌س، هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌شدا 2 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو 13246 هاووڵاتی ڤاكسینی كۆڤید 19یان وه‌رگرتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پێشتر هۆشداری له زۆربوونی ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا دابوو و جه‌ختی كردبووه‌وه كه وڵاته‌كه ئێستا له شه‌پۆڵی پێنجه‌می تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڤید 19یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.