ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 517 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لە سنووری چەمچەماڵ.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: لەدوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە گوژمەی 517 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەک لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی چەمچەماڵ ئەنجام دەدات.
ڕاشیگەیاند: لەئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی 06ـی 2022 بەدواوە پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى بیناى بەڕێوەبەرایەتى مۆنۆمێنتى ئەنفال دەست بە جێبەجێکردن دەکات.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش دا کە بۆیە کار و چالاکى و پێشوازى لە شاندى بیانى و ناوخۆیی و ڕێکخراوەکان ڕادەگرین، تاوەکو کۆتایی جێبەجێکردنى پڕۆژەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.