ئایا باڵای مرۆڤ په‌یوه‌ندی به تووشبوونی نه‌خۆشییه‌وه هه‌یه؟ ئه‌م پرسیاره زاناكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و سویدی ناچار كرد چه‌ندان تۆژینه‌وه‌ی جیا ئه‌نجام بده‌ن تا بگه‌نه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه.
له ساڵی 2019 چه‌ند زانایه‌كی ئه‌ڵمانی تۆژینهوهیهكیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجام دا و بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و مرۆڤانه‌ی باڵایان كورته ئه‌گه‌ری زیاتریان به تووشبوونی نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م هه‌یه.
زانا سویدییهكانیش له ساڵی 2017 تۆژینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر باڵا كورت و درێژه‌كان ئه‌نجام دا و بۆیان ده‌ركه‌وت كه مرۆڤه باڵا به‌رزه‌كان زیاتر ئه‌گه‌ریان به تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه هه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا باڵا به‌رزه‌كان كه‌متر تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن.
هه‌ر له‌سه‌ر باڵای مرۆڤه‌كان، تیمێكی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی به سه‌رۆكایه‌تی سهریدهاران راجاڤان پزیشك له زانكۆی كۆلۆرادۆ هه‌ڵسان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر و وردتر له‌سه‌ر باڵای مرۆڤ.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تیمه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 250 هه‌زار كه‌سی پێگه‌یشتوو كرد و تێستی 1000 نه‌خۆشییان له‌گه‌ڵیان ئه‌نجام دا، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و داتاكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه به‌ڵێ باڵای مرۆڤ كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مار و خوێنبه‌ره‌كان هه‌یه، به‌ڵام كاریگه‌ری كه‌متریان له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و په‌ستانی خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆل هه‌یه.
تیمه‌كه ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌كه‌یان له گۆڤاری (بی ئێڵ ئۆ ئێس گینیتسك)ی جیهانی بڵاو كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه مرۆڤه باڵا به‌رزه‌كان مه‌ترسی زیاتریان به تووشبوون به نه‌خۆشی ده‌ماره لاوه‌كییه‌كان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌وكردنی پێست و ئێسك به‌تایبه‌تیش له پێ و قاچه‌كانیان.
ڕاجاڤان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌كانیان ڕه‌نگه به‌رزی باڵای مرۆڤ كاریگه‌ری له‌سه‌ر 100 نه‌خۆشی جیاجیا هه‌بێت و دواجاریش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌مه‌ن و كوالێتی ژیانی ئه‌م مرۆڤانه‌وه هه‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویستییان به لێكۆڵینه‌وه زیاتر له‌سه‌ر به‌رزی باڵا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جۆر و مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی مرۆڤ دیاری بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.