بۆ یەکەمجار لە پارێزگای هەولێر سەنتەری WHCـی هۆڵەندی بۆ کشتوکاڵ لقێکی لە عەلوەی پارێزگای هەولێر دەکاتەوە.
دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی 06ـی 2022 پێشوازی لە بەڕێوەبەر و ئەندامانی سەنتەری کشتوکاڵی جیھانی ھۆڵەندی کرد و سوپاسی دەستپێشخەری کردنەوەی لقی WHC لە ھەولێر کرد، ھەروەھا ھەبوونی ئەم جۆرە سەنتەرانەی بە گرنگ و پێویست زانی ، بەتایبەتی لەم قوناغەدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەوڵی ھەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات و بەرزکردنەوەی بەرھەمی کشتوکاڵی دەدات.
ڕاشیگەیاند: وۆرڵد ھۆرتی سەنتەر، تایبەتە بە پێشخستنی کشتوکاڵ لەبوارە جیاجیاکان، ئێستا لقێکی لە عەلوەی ھاوچەرخی ھەولێر دەکاتەوە کە دەبێتە یەکەم سەنتەر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە کۆبوونەوە گوتی: ئامانجی کابینەی نۆیەم پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵە و چەندین دەرفەتی کشتوکاڵی ھەیەو دەتوانرێ وەبەرھێنانی بۆ بکرێت.
گوتیشی: دەمانەوێ سوود لە ئەزموونی کشتوکاڵی ھۆڵەندا وەرگرین و ھەوڵی پێشخستنی کشتوکاڵی کوردستان دەدەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.