وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی 9ی ته‌مووزی داهاتوو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 8ی ته‌مووز ڕۆژی وه‌ستانی حاجییانه له كێوی عه‌ره‌فه.
ڕاشیگه‌یاند: ڕۆژی 9ی ته‌مووزیش یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سعوودییه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاندبوو كه به به‌ڵگه‌وه مانگیان بینیوه و سبه‌ی پێنجشه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی (ذي الحجة) ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ده‌بێت.
هه‌روه‌ها دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقیش ڕایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و فه‌له‌كی مانگی (ذي الحجة) بینراوه، سبه‌ی پێنجشه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی نوێ ده‌بێت و ڕۆژی 9ی ته‌مووزی داهاتووش یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ده‌بێت.
به‌ڵام نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌كان بۆچوونێكی تری هه‌بوو و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاند كه دووسبه‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی (ذي الحجة)یه.
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ده‌كه‌وێته ڕۆژی یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 10ی ته‌مووزی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.