ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی 06ـی 2022 بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ماڵێک لە گەڕەکێکی پارێزگای سلێمانی، هێرشەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ماڵێک.
سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکە ڕاشیگەیاند: هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەش پەیامنێرمان ئەوەشی خستەڕوو کە زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەی بەوە دەدەن کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ڕووی داوە.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە هێزە ئەمنییەکان ڕێگە بە کەناڵەکان نادەن ڕووماڵی ڕووداوەکە بکەن و هێزێکی ئەمنی زۆریش لەو شوێنە بڵاوەیان پێ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.