پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، ئەو ئافرەتەی کە لە بازاڕی لەنگەی نوێ مۆبایلی دزیبوو، دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکی ئافرەتیان بەناوی (ن. ن. م) دەستگیر کرد کە لە بازاڕی (لەنگەی نوێ) مۆبایلی لە هاووڵاتییان دزیبوو.
ڕاشیگەیاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەقۆیەک و ئامێرێکی تەزووی کارەباییدا گیرا.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێکخرا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.