نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/06/29 له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ تاها به‌روارى، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو ياسين به‌رواريى برايان و كاديرى ديار و كارگێڕى لقى حه‌وتى ئه‌مه‌ريكاى پارتى ديموكراتى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌يان كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهربانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه تاها به‌روارى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.