وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یه‌ك له فۆڕمی دامه‌زراندنی بڵاو كرده‌وه كه بڕیاره ده‌رچووانی به‌شه‌كانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری له كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێن.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند: بفەرموون بە وەرگرتنی وێنەیەک لەو فۆرمەی کە تاکە فۆرمی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە.
ڕاشیگه‌یاند: فۆڕمه‌كه لە ڕێکەوتی 2022/7/3 تاوەکو 2022/8/1 لە سەرجەم فەرمانگە کشتوکاڵییەکان بە پێی شوێنی جوگرافی بەردەست دەبێ و سەرجەم دەرچووانی دانەمەزراو لە بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دەتوانن سوودی لێ وەربگرن لە چوارچێوەی پلان و ڕێکارەکانی دامەزراندنی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان لە کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.