رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی بڵاویكردەوە، حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 110 وڵات رووی لە هەڵكشان كردووە .
تێدرۆس ئادهانۆم گیبریسیۆس، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی، لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ناوەندی رێكخراوەكە لە جنێڤ هەڵسەنگاندنی بۆ دوایی پێشهاتەكانی پەیوەست بە حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا كرد.
تێدرۆس ئادهانۆم گیبریسیۆس ئاماژەی بەوە كرد حاڵەتەكانی تووشبوون بە جۆرە لاوەكییەكانی (BA.4) و (BA.5)ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 110 وڵات زیادیكردووە و گوتی: "ژمارەی حاڵەتە جیهانییەكانی تووشبوون بە رێژەی سەدا 20 زیادیكردووە و لە سێ ناوچە رێژەی گیان لەدەستدان بەرزبووەتەوە".
گیبریسیۆس گوتیشی: "پەتاكە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت. پێشكەوتنمان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە بەدەستهێنا بەڵام هێشتا پەتاكە تەواو نەبووە.
تەندروستیی جیهانیی: تووشبوون بە كۆرۆنا لە 110 وڵات لە هەڵكشاندایە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.