Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 08:28

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 60 پڕۆژەی ڕێگاوبان تەواو کراون

کوردستان TV
100%

 بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاشکرای کرد، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 60 پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ کراون و دەشڵێت، پلانیان هەیە ژمارەیەک تۆنێل دروست بکرێن لە ھەرسێ پارێزگای ھەرێمی کوردستان.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە سەرەتای دەستپێکردنی کابینەی نۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، واتا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 60 پڕۆژەی ڕێگاوبان تەواو بوون و گوژمەی 845 ملیار دیناریش تێچووی ئەو پڕۆژانە بووە، بەڵام ھەندێ پڕۆژە پێشتریش پارەیان بۆ خەرج کراوە، لە چوارچێوەی ئەو 60 پڕۆژەیە یەک ھەزار و 212 کیلۆمەتر ڕێگا دروست کراوە و کەوتووەتە خزمەت ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانەوە.

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت: داوامان کردوە لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران مانگانە گوژمەیەک پارە لە داھاتی نەوت بۆ کەرتی ڕێگاوبان خەرج بکرێت، چونکە زۆر جار کاتێک وەزارەت داوای پارە دەکات بەھۆی نەبوونی لە داھاتی ناوخۆ پارەی ێێویست خەرج ناکرێت، ئەگەر ڕەزامەندی بدرێت لەسەر ئەو پارەیە لە داھاتی نەوت کێشەی پارە بۆ پڕۆژەکان نامێنێت.

ئاگرین عەبدوڵڵا ڕوونیشی کردووه‌ته‌وه‌: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پلانی ھەیە بۆ دروستکردنی ژمارەیەک تۆنێلی نوێ و چاوەڕێی ڕەزامەندیین، لەوانەش تۆنێلی دەربەندیخان ھەیە، زۆر گرینگە بۆ بەستنەوەی دەڤەری گەرمیان بە سلێمانی، ھەروەھا تۆنێلی پێنجوێن ھەیە، سلێمانی بە دەروازەی باشماخ و پێنجوین دەبەستێتەوە، لە دھۆک تۆنێلی چیای مەتین و لە ھەولێریش ژمارەیەک تۆنێلمان هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.