Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 08:29

نێچیرڤان بارزانی: ئاڵۆزكردنى ‏كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هیچ لایه‌نێكدا نییه و كه‌س تیایدا براوه‌ نابێت‌

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌‏
کوردستان TV
100%

به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2022/6/30 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ ‏عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عیراق و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م ‏پرۆسه‌ى سیاسى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ‏داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ‏یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ‏عیراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.‏

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگیى گه‌یشتنى هێز و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان به‌ ‏لێكگه‌یشتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى و پێویستیى ‏پاراستنى سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسى له‌ وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ پێویستیى ‏باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ وڵات كرده‌وه‌.‏

له‌باره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداوه‌،  نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ ‏كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى ‏فیدراڵى عیراق، كلیلى ئارامى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عیراقه‌ و ئاڵۆزكردنى ‏كێشه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هیچ لایه‌نێكدا نییه و كه‌س تیایدا براوه‌ نابێت‌.‏

گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا، هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌ ‏بوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و ‏پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.