کاتژمێر 10:00 ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا کوێستانی سنین و سنوری خوا کوڕکیان تۆپباران کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کوردستان تیڤی کەوتووه لە کوێستانی سنین، دوو گوڵلە تۆپ کە ئاراستەی ئەوناوچەیە کراون بە نزیک ماڵی ڕەوەندەکان کەوتووه و بەڵام ھیچ زیانی گیانی نەبووە .
رووداوهكه ترس و دڵەڕاوکێی زۆر بۆ خەلکی ڕەوەندو ئاژەڵدارانی ئەو سنورە دروست کردووە.
لەماوەی ئەم مانگەدا کە ڕەوەندەکان گهڕاونهتهوه کوێستانەکان تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سێیەم جارە نێو ماڵی ڕەوەندەکان لە کوێستانەکانی سنین و دەوروبەری تۆپباران دەکات .
سوپای تورکیا کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکانی تۆپباران کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.