ڕۆمیلۆ لوكاكوی بەلجیكی یانەی چێڵسی جێهێشت و بەفەرمی و بە شێوزای خواستن گەڕایەوە ڕیزی یانەی ئینتەرمیلانی تیپی پێشووی خۆی.
لوكاكو لە شاری میلانۆی ئیتاڵی و لە لایەن ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی ئینتەرمیلانەوە به گهرمی پێشوازی لێكرا، دواتر پشكنینی پزیشكی بۆ كراو ڕێكارەكانی دیكەی واژووكردنی گرێبەستی لەگەڵ ئینتەر تەواوكردو بە شێوازی خواستن بۆ یەك وەرز و بە بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە ڕیزی نیراتزۆری و درێسی ژماره نهوهد و نۆ له پێكهاتهی یانهكه دهپۆشێت.
لوكاكوی تەمەن بیست و نۆ ساڵ لە هاوینی پارساڵ لە یانەی ئینتەرمیلانەوە بە گرێبەستێك بە بڕی سەدوپازدە ملیۆن یۆرۆ چووە ڕیزی چێڵسی، بەڵام نەیتوانی خۆی لەگەڵ شێوازی یاریكردنی بلوز بگونجێنێت و لە زۆربەی یاریەكانی وەرزی ڕابردوو لە پێكهاتەی سەرەكی یانە لەندەنیەكە نەبوو، ئەم هێرشبەرە لە كاروانی پیشەگەری خۆیدا، لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی ئەندەرلەختی بهلجیكی و وێست برۆمیچ ئەلبیۆن و ئێڤێرتۆن و مانچستەریونایتدی ئینگلیزی یاری كردووە، لە ساڵانی دووهەزارونۆزدە تا دووهەزاروبیستویەكیش لە ڕیزی ئینتەرمیلان بوو كە شەست و چوار گۆڵی لە كۆی نەوەدوچوار یاری بە درێسی ئینتەر لەسەرجەم پێشبڕكێكان تۆماركرد.
ڕۆمیلۆ لوكاكو چێڵسی بهجێهێشت و بە شێوزای خواستن گەڕایەوە ئینتەرمیلان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.