ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.6.30، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونى ئەندامانی لیژنە، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەی لیژنەی بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر بەدواداچوونى بۆ بڕیارەکانى کۆبوونەوەى پێشووى لیژەکە کرد بۆ دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنیان، پاشان لیژنەکە بەو زێدەڕۆیانە داچووەوە کە لەسەر موڵکى گشتى کراون و بەوردەکارییەوە لە ڕەگەزى ئەو زەویانە و خاوەنداریەتیەکانیان کۆڵییەوە، دواى لێکۆڵینەوە بەچەند بڕیار و پیشنیارێک ڕێگەى ئالیەتى چارەسەریان بۆ دیاریکرا بەجۆرێک کە لەبەرژەوەندى چنیى کەمدەرامەت و هەژاران بێت.
بەسەر پەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی لیژنەی بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.