ڕۆژی چوارشەممە 29ـی حوزەیرانی 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە سەرەخۆشی لە ئەحمەد عەبدولرەحمان کرد بە ھۆی کۆچی دوایی یاسین بەرواری برای، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند.
ھەر لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو دەڕبڕی ، ھیوای خواست خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەی و خزم و کەس و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت.
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی عەبدولرەحمان بناڤی دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.