وەزارەتی كارەبا لەگەڵ هەریەك لە( UNHCH و رێكخراوی ئەتمۆفسیر و زانكۆی ئەمەریكی) بەتوانای 7 مێگاوات وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆی لەكەمپی دۆمێز لە پارێزگای دهۆك دادەمەزرێنێت.
كەمال محةمةد ساڵح وەزیری كارەبا لە دیدارێكیدا لەگەڵ هوشیار یوسف بەرپرسی رێكخراوی ئەتمۆفسیر ئامادەیی پاڵپشتی و بەشداریی وەزارەتی كارەبای دەربڕی بۆ دامەزراندنی وێستگەكە، لەدوای تەواوبوونی پرۆژەكەش وەزارەتی كارەبا تەنیا بەشەو كارەبا بۆ كەمپەكە دابین دەكات و بەدرێژایی رۆژ لەرێگەی وزەی خۆرەوە كارەبا بۆ ئاوارەو پەناهەندەكانی كەمپەكە دابین دەبێت.
لەكەمپی دۆمێز كار بۆ دامەزراندنی وێستگەیەكی 7 مێگاواتی كارەبا بەوزەی خۆر دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.