Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:21

دوای بڕیاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌كه‌م تۆمه‌تبار به‌ هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی نوسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیش بەسەر دوو چەكدا گیرا.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە چەكی بێ مۆڵەتی پێیەو دەیەوێت لەناو بازاڕ ساغی بكاتەوە، دەستبەجێ‌ ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو چەك لەجۆری دەمانچەو چەند مەخزەن و فیشەكێكدا.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ه ، م  لەدایكبووی 1999) بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30 ى 6 ى 2022، مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لە پەیامێكیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ داوام لە وەزارەتی ناوخۆ كرد هەرچی شوێنی چەك فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەكی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵك. 
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت: ئێمە ئاسایشی خەڵك و وڵاتی خۆمان ناكەینە قوربانی خراپكاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لە خەلكی كوردستان دەكەم، چەكی بێ مۆڵەت ڕادەستی حكومەت بكەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاككردنەوەی كوردستان لە چەكی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەكردن بە چەك ڕێك دەخرێتەوە.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا هاتووه‌، داواش لە دادگاكان دەكەم، چاوپۆشی و كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی یاسا نەكەن و دڵنیاشیان دەكەمەوە كە بە هەموو شێوەیەك، پاڵپشت و هاوكاریان دەبین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.