"ته‌كنه‌لۆژیا بۆ هه‌مووان" كه به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌رێوه چوو لهپێشبڕكییهكی زانستی له‌ژێر ناوی قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
له پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی "ICT" هواوی، كه له 18ی ئه‌م مانگه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین ئه‌نجامدرا و قوتابیانی زانكۆ له 85 وڵاته‌وه له‌سه‌ر جیهان به‌شدارییان تێدا كرد، سێ قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین توانییان پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌ده‌ستبهێنن و توانی گه‌وره‌ترین خه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێیان به‌خشرا، هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌م و ته‌نها تیم توانیان خه‌ڵاتی تایبه‌ت به "ته‌كنه‌لۆژیا بۆ هه‌مووان" وه‌ربگرن.
دوای ئه‌وانیش سێ قوتابی دیكه‌ی زانكۆی ئه‌نباریش توانییان پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ستبهێنن.
جێگه‌ی باسه، سه‌رۆكی وڵاتان و زانكۆ گه‌وره‌كان و كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان به‌شداری ئه‌م مه‌راسیمه‌یان كردووه، ئه‌و میدیایانه‌ی تایبه‌تن به بواری ته‌كنۆلۆژیا، گرنگی زۆریان به‌م ئیڤێنته داوه و هه‌واڵه‌كانیان له سۆشیاڵ میدیا جیهانیه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئا- كامران
له نێوان (85) وڵات قوتابیانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.