Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:18

یاریزانی ژاپۆنی تاكومی مینامینۆ بە گرێبەستێك پەیوەندی بەریزەكانی یانەی مۆناكۆوە كرد

کوردستان TV
100%

یاریزانی ژاپۆنی تاكومی مینامینۆ بەپێی گرێبەستێك كە برەكەی هەژدە ملیۆن یۆرۆیە پەیوەندی بەریزەكانی یانەی مۆناكۆی فەرەنسیەوە كرد، پەیوەندیكردنی ئەم یاریزانە ژاپۆنیە بەیانەی مۆناكۆ لەكاتێكدایە ئەم یانە فەرەنسیە هەولی زۆریدا بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە تەمەن بیستو حەوت سالە بباتە ریزەكانی خۆی.
 تاكومی مینامینۆ لە ساڵی دوو هەزارو بیست لە یانەی ڕیدبوڵ سالزبۆرگی نەمسایی ڕووی لە لیڤەرپوڵ کرد، مینامینۆ نەیتوانی لەریزەكانی ریدز شوێن پێ خۆی وەك یاریزانی سەرەكی بكاتەوە، بەهۆیەوە بۆ ماوەی شەش مانگ بەشێوەی خواستن رووی لەیانەی ساوساهمتۆن كرد، دواتر لەكۆتاییەكانی وەرزی رابردوو گەڕایەوە ریزی سوور پۆشەكان.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.