Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:15

ئایندهۆڤن بەپێی گرێبەستێك چاڤى سیمۆنزى یاریزانى لاوى پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گواستەوە ریزەكانی خۆی

کوردستان TV
100%


لەبازاری گواستنەوەی هاوینە، یانەی ئایندهۆڤنی هۆلەندی بەپێی گرێبەستێك چاڤى سیمۆنزى یاریزانى لاوى یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گواستەوە ریزەكانی خۆی.
 لەمباره‌یەوە یانەی ئایندهۆڤن لەپێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە چاڤى سیمۆنزى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى بەپێی بۆندێك كە ماوەكەی پێنج ساڵە ئەم یاریزانە درێسی یانەی ئایندهۆڤن دەپۆشێت.
 سیمۆنزی تەمەن نۆزدە سالان لە کۆتایى وەرزى ڕابردوو گرێبەستەکەى لەگەڵ یانە پاریسیەکە کۆتایى هات و ڕەتیشیکردەوە نوێى بکاتەوە، ئەمیش لەپێناو تاقیكردنەوەیەكی دیكە لەدەستپێكی كاروانی پیشەگەری خۆی.
  دواجار یانە هۆلەندیەكە توانی بەپێی گرێبەستێكی ئازاد ئەم یاریزانە لاوە بباتە ریزەكانی خۆی لای خۆشیەوە چاڤى سیمۆنز لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیا رایگەیاند دڵخۆشم بەپەیوەندیکردنم بە یانەی ئایندهۆڤن، هەروەها ناوبراو تیشی خۆی و ئەوانەی لەدەوروبەرینە بروای تەواویان بە بڕیارەکەى هەیە.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.