ماچكردن باڵانسی هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی نێوان مرۆڤه‌كان پته‌و و تۆكمه ده‌كات، وه‌ك چۆن هۆكارێكه بۆ دروستبوونی متمانه و دڵنیایی.
هه‌ندێ دایباب له جیاتی هانابردن و گوزارشتكردنیان بۆ ده‌ربڕین و پیاده‌كردنی ئه‌و هه‌سته گرنگ و بایه‌خداره‌ی داهاتووی ئه‌و منداڵه‌ی له‌سه‌ر بینا ده‌كرێ، بێ گوێدان به گه‌وره‌یی ماچكردن، ئه‌و هه‌سته فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و خۆیانی لێ به‌دوور ده‌گرن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار پاساو بۆ ئه‌و ده‌ربڕینه‌یش ده‌هێننه‌وه‌و ده‌ڵێن: منداڵ كه ئه‌وه‌نده به ده‌وریدا چووی، زۆرت ناز هه‌ڵگرت و هه‌ر ماچت كرد، ئه‌وه دوو ڕۆژی تر كه گه‌وره بوو له‌ده‌ست ده‌رده‌چێ؛ له‌كاتێكدا ئه‌وه بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌قه‌ت و په‌سندكراو نییه چونكه به‌پشتگوێخستنی ئه‌و كاره، له‌داهاتوودا كاریگه‌ریه خراپه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێ.
پێغه‌مبه‌ری خوا ڕۆژانه مناڵه‌كانی خۆی ماچ كردووه‌و په‌نای بردۆته به‌ر چوار جۆری ماچكردن كه هه‌ریه‌كه‌یان ڕۆڵێكی كارا و كاریگه‌ر ده‌گێڕن له به‌هێزبوون و توندوتۆڵی په‌یوه‌نده‌یه‌كان نه‌خاسمه ئه‌و چوارچێوه‌ی خێزانی تێدا كۆ بۆته‌وه، ئه‌ویش بریتی بووه له ماچكردنی ئه‌و چوار شوێنه: سه‌ر؛ نێوچه‌وان؛ كوڵمه و گوپ؛ ده‌ست).
هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر یه‌كێك هه‌ست و سۆزی به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كه‌ی نه‌جووڵێ، ئاخۆ چ سوودێكی بۆ كۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌بێت و چی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ؟
ئه‌گه‌ر یه‌كێك ئاشته‌وایی سیسته‌می خێزان به‌رقه‌رار نه‌كات، چۆن ده‌توانێ ببێته كه‌سێكی خزمه‌تگوزار؟
لێره‌دا چی تێدایه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت له قوتابخانه هاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی خۆی بگۆڕێ بانگی لای خۆتی بكه‌یت و ماچی بكه‌یت؟
چی تێدایه وه‌ك باوكێكی به‌ئه‌مه‌ك و دڵسۆز‌و به‌وه‌فا كاتێك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت ده‌گه‌ڕێیته‌وه دوای سڵاوكردن به‌بێ گوێدانه ته‌مه‌ن، یه‌كه یه‌كه ماچیان بكه‌ی؟
له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ماچكردن ڕۆحی شه‌ڕانگێزی لای منداڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كانی ئه‌ندامانی خێزان زیاد ده‌كات كه هه‌ست بهخۆشنوودی و دڵارامی و پارێزراوی بكه‌ن و وره و وزه‌ی زیاتریان پێ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پتر چوست و چالاك بن و هه‌ست به‌بوونی خۆیان بكه‌ن.
زانستی سه‌رده‌میش پێمان ده‌ڵێ: كاتێك دایك یاخود باوك منداڵه‌كه‌ی ماچ ده‌كات ئه‌وه مادده‌یه‌كی كیمیایی له مێشكی ئه‌و منداڵه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆكارێك بۆدروست بوونی هۆڕمۆنی ئۆكسیتۆسین كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌سته‌كانه بۆ دروست بوونی په‌یوه‌ندی میهرو سۆز‌و خۆشه‌ویستی نێوانیان.
وه‌لێ خۆت له‌و كه‌سانه به‌دوور بگره كه نایانه‌وێ ماچ بكرێن، چونكه به زۆر ماچكردن ئه‌و هه‌سته سۆزداریه له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه له‌جیاتی ڕسكاندنی خۆشه‌ویستی، په‌ل ده‌هاوێ بۆ تێكشكاندنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه.
پێویسته به ماچكردنی ڕۆژانه‌ی منداڵه‌كانمان ئه‌وه‌یان نیشان بده‌ین كه ئه‌وانمان خۆش ده‌وێ، بۆیه بایه‌خیان پێ ده‌ده‌ین و حه‌ز به خۆشی و به‌خته‌وه‌رییان ده‌كه‌ین و تا هه‌ین ئه‌وه ئێمه‌ین پشت و په‌ناتان، ده‌مانه‌وێ ژیانتان بپارێزین، ژیانتان له‌لا جوان بكه‌ین.
شاخه‌وان عه‌لی حه‌مه‌د مامۆكی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی
منداڵه‌كه‌ت له ماچ بێبه‌ش مه‌كه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.