Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:22

سه‌رۆك بارزانی بۆ باڵیۆزی به‌ریتانیا: دەبێت حکومەتی عێراق و هەموو لایەک ڕێز لە ده‌ستوور و قەوارەی ھەرێم بگرن

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق دەکات
کوردستان TV
100%


ڕۆژی پێنجشەممە 30ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەدین ، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک برایسن ڕیچاردسن باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھانت ، کۆنسوڵی گشتیی به‌ریتانیا لە ھەولێر ئامادەیی بوو ، دواین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی ئاییندەی عێراق تاووتوێ کران.
ھەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پێویستیی پابەندبوونی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە پڕەنسیپەکانی شەراکەت و ھاوسەنگی و سازان کردەوە. 
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت حکومەتی عێراق ڕێز لە مافی خەڵکی کوردستان و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێت و هەموو لایەک ڕێز لە دەستوور و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.