Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 04:32

لاوتارۆ مارتینز خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی یانەی ئینتەری بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


یاریزانی ئەرژەنتنی یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی لاوتارۆ مارتینز خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی یانەی ئینتەری بەدەستهێنا.
بەپێی راپرسیەكی یانەی ئینتەر لاوتارۆ مارتینێز توانی براوەی زۆرترین دەنگی راپرسیەكە بێت و وەك باشترین یاریزانی یانەی ئینتەر دیاریكرا، ئەم یاریزانە لەوەرزی رابردوو لە چلو نۆ یاری سەرجەم پاڵەوانیەتەكان لەگەل یانەی ئینتەر بەشداربووە، ناوبراو توانیویەتی لەم ژمارە یاریە بیست و پێنج گۆڵ تۆمار بكاتوو چوار گۆڵیش بۆ هاورێكانی دروست بكاتوو و رۆلێكی گرنگی بینی لەبردنەوەی نازناوی جامی ئیتالیا و نازناوی سوپەری ئیتالیە، لەگەڵ ئەمەش تا ئێستا چارەنوسى لاوتارۆ لە گەڵ ئینتەر دیارنییە، بەتایبەت دواى ئەوەى ئینتەر سەرکەوتووبوو لە گەڕاندنەوەى ڕۆمیلۆ لۆکاکۆى بەلژیکى بۆ ڕیزەکانى بەخواستن بۆ ماوەی وەرزێک، هاوکات ئینتەر تەواوی هەولەكانی خستۆتە گەر لەپێناو گواستنەوەی پاولۆ دیبالاى ئەرژەنتین.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.