ئەندرێس ڕویدا سەرۆكی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ڕایگەیاند كە تیپەكەی هەوڵی گەڕاندنەوەی نێیمار داسیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ڕیزەكانی دەدات.
ڕویدا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ڕاوێژكارانی یانەی سانتۆس ئاشكرایكرد كە لە لایەن ژمارەیەكی زۆری هاندەرانەوە داوایان لێكراوە كار بۆ گەڕاندەوەی نێیمار بۆ ڕیزی تیپەكەیان بكەن، بۆیە ئەوانیش درێغی ناكەن لە هەوڵەكانیان بۆ سوود وەرگرتن لە تواناكانی ئەم ئەستێرەیە.
ئەم لێدوانەی ڕویدا لە كاتێكدایە كە بەم دواییە چەند سەرچاوەیەكی دەنگوباسی فەڕەنسا ئاماژەیان بە ئامادەیی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی نێیمار كرد، بەڵام ڕەنگە خراپی بارودۆخی دارایی یانەی سانتۆس ڕێگر بێت لە گەڕانەوەی یاریزانەكە بۆ تیپی پێشووی خۆی.
نێیماری تەمەن سیی ساڵ لە هاوینی ساڵی دووهەزاروسێزدە لە یانەی سانتۆسەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا كردو دواتر لە ساڵی دووهەزاروحەڤدەو بە گرێبەستێكی گرانبەهای مێژوویی و پێوانهیی چووە ڕیزی پاریس سانجێرمان.
سەرۆكی یانەی سانتۆسی بەڕازیڵی: هەوڵی گەڕاندنەوەی نێیمار بۆ ڕیزهكانی تیپهكهمان دهدهین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.