Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 04:30

لە پارێزگای هەولێر هەڵمەتی نەهێشتنی چەكی بێ مۆڵەت دەستیپێكرد 

بڕیارەكان لەكاتژمێر 2ی پاش ئەمڕۆ كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە
کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەیانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزارەتی ناوخۆی راسپارد بۆ ئەوەی كە هەرچی شوێنی چەك فرۆشتن هەیە لە هەرێمی كوردستان دابخرێن و هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی چەكی بێ مۆڵەت دەست پێبكات.
هەروەها گوتی: هەر ئەمڕۆ ئێمە وەكو لیژنەی ئەمنی پارێزگاری هەولێر دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و بۆ جێبەجێكردنی ئەو فەرمانەی سەرۆكی حكومەت چەند بریارێكمان داوەو لە ئێستادا ئەو بڕیارانانە دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە كە بریتییە لە: 
یەكەم: داخستنی ئەو شوێنانەی چەكی لێ دەفرۆشرێن.
دووەم: ئەو كەسەی پابەند نەبێت بەو بڕیارە رووبەرووی ئیجرائاتی یاسایی دەبێتەوە.
سێیەم: هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس بەهەموو پێكهاتەكانییەوە ،زێرەڤانی، پێشمەرگە راسپێردران بۆ دروستكردنی هێزی هاوبەش و دانانی بازگە لەسەر رێگاكان و دەست بەسەراگرتنی چەكی بێ مۆڵەت.
چوارەم: هەموو پرسگەی فەرمانگەكانی حكومەت بەشێك دەبن لەهەڵمەتەكە و ئەوانیش لەوكاتەی ئەو هاووڵاتیانەی بەچەكی بێ مۆڵەت سەردانیان دەكەن، دەتوانن هەر لەوكاتەدا ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكەن و دەست بەسەر چەكەكانیاندا بگرن.
پێنجەم:ئاسایشی بازگەكان راسپێردراون لە ئەمڕۆوە هەرچی ئیجرائاتی ئەمنی ئاسایی خۆیان هەیە بیكەن و بەشێك دەبن لە هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی چەكی بێ مۆڵەت.
شەشەم: ئەو هێزە هاوبەشەی كە لەنێوان هەموو هێزەكان پێكهاتووە، بەشەو بێت یان بەرۆژ ،بازگە بۆ ئیجرائات و كاری پێویست دادەنێن.
هەروەها پارێزگاری گوتیشی: بڕیارەكان لەكاتژمێر 2ی پاش ئەمڕۆ كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوەو داواشی لە هاووڵاتیان كرد كە ئەوانەی چەكی بێ مۆڵەتیان هەیە با رادەستی حكومەتی بكەنەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.