سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو محەمەدەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی تێکۆشەری ناسراو و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر كرد.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: خوالێخۆشبوو محەمەدەمین دەرگەڵەیی، پێشمەرگەیەکی قارەمانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و یەکێک بوو لە یاوەرانی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت داواشی كرد خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
ده‌قی پرسەنامەكه‌ی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تێکۆشەری ناسراو و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، محەمەدەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوالێخۆشبوو محەمەدەمین دەرگەڵەیی، پێشمەرگەیەکی قارەمانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و یەکێک بوو لە یاوەرانی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.