وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌ك خۆی كه‌وته بواری جێبه‌كردنه‌وه و شوێنه‌كانی فرۆشتنی چه‌ك داخران.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌سه‌ر دیارده‌ی زۆربوونی كوشتن و توندوتیژی له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌ت فه‌رمانی كرد كه پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌م كێشه دابنرێت و یاساكان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێن.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر دوای گفتگۆكه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ پارێزگاكان هه‌ولێر، دهۆك سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌رچوار ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی له زاخۆ و سۆران و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان ئه‌نجام دا و په‌یام و فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تمان پێ ڕاگه‌یاندن كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و شوێنانه‌ی چه‌ك ده‌فرۆشن ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه یاخود ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تیان نییه، پێوسته هه‌رهه‌موویان ده‌ستبه‌جێ دابخرێن.
وه‌زیر ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه له كاتێكی زۆر كورتدا به‌شی زۆری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان فه‌رمانه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد و ئێستا له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و سۆران بازاڕه‌كانی فرۆشتنی چه‌ك بۆ كاتێكی دیاریكراو داخراون و فه‌رمانه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كراوه تا یاسای نوێی ژماره 2ی 2022 كه به‌مدواییه له په‌رله‌مان ده‌رچووه، ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ڕێنماییه نوێیه‌كانی یاسای هه‌ڵگرتن و فرۆشتنی چه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رده‌چن و به میكانیزم و شێوازێكی یاسایی و نوێ په‌یوه‌ندی نێوان شوێنه‌كانی فرۆشتنی چه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و شێوازی كڕین و مامه‌ڵكردنیان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌گوێره‌ی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی ده‌كرێت و بایۆمه‌تری له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه وه‌رده‌گیرێ كه چه‌كیان له‌لا ده‌بێت و یاخود ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن چه‌كیان له‌لا بێت.
وه‌زیری ناوخۆ ڕاشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به بواری هاتوچۆش به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێویسته گرینگی زیاتر به نه‌هێشتنی سه‌رپێچییه‌كانی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان سه‌لامه‌ت بن و سه‌رپێچی یاسا و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ نه‌كرێت، بڕیارمان دا و چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌رچوون و ئاگاداری پارێزگاره‌كانیش كراون كه هه‌ر كه‌س و هاووڵاتییه‌ك له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌كدا بن سه‌رپێچی بكه‌ن یاخود فه‌ڕاڕه‌ی پۆلیس یان ده‌ستكاری ژماره‌ی تابلۆ و ڕه‌نگی ئۆتۆمبێل بكه‌ن یان به شێوازێكی ناڕێك و به‌ده‌ر له ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ هه‌ڵسوكه‌وت و شوفێری بكه‌ن، ده‌ستبه‌جێ ئۆتۆمبێله‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیر بكرێن و سزای دارایی توندی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پۆلیس و ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستواڵا كراون بۆ ده‌ستگیركردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش قسه‌ی كردووه و داوای لێ كردووه شوێنی هه‌ڵگرتنی چه‌كی پێشمه‌رگه دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی ته‌واو ده‌بێت، پێشمه‌رگه‌كان چه‌كه‌كانیان له‌وێ دابنێن و له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌یبه‌نه ماڵه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه: ئامانج له ده‌ركردنی ئه‌م بڕیارانه ئه‌وه‌یه كه ده‌مانه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه و خۆشبه‌خت و ئارام و سه‌قامگیر بنیادبنێین و هه‌موومان به ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه بژین كه ئه‌وه یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه جێگه‌ی سه‌ربه‌زی هه‌موومانه كه هه‌موو پێكهاته‌كان به فره ڕه‌نگ و مه‌زهه‌ب و ئایینه‌وه به ئاشتی و سه‌لامه‌تی به‌بێ كێشه پێكه‌وه له‌م وڵاته‌دا ده‌ژین.
وه‌زیری ناوخۆ داواشی له دادوه‌ر و دادگانیش كرد زوو و خێرا دۆسییه و بابه‌ته‌كانی دادگا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، چونكه دواكه‌وتنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كان له دادگاكان یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی گه‌وره‌بوونی گرفته‌كان و كه‌وتنه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و دواجاریش كوشتن و توندوتیژی.
له كۆتاییدا داواشی له هاووڵاتییان كرد ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ چه‌كه بێ مۆڵه‌ته‌كانیان ڕاده‌ستی حكوومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندار بكه‌ن، ڕوو له بنكه‌كانی پۆلیس بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.