پارێزگاری سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان هه‌موو دوكان و بازاڕه‌كانی چه‌كفرۆشتن داخران.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ چه‌ند بڕیارێكمان خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بڕیاره‌كانیش بریتی بوون له:-
یەکەم: لە ئەمڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزەیران، لە ڕێی بەڕێوەبەرایه‌تی ئاسایش و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە، هەموو دوکان و بازاڕێکی چەک فرۆشتن؛ دادەخرێن و هه‌روه‌ها هەموو مامەڵەکردنێک بەچەک ڕادەگیرێت.
دووەم: لیژنەی هاوبەشی ئارامی لە سنووری یەکە کارگێڕییەکاندا، وەک هەمیشە خاڵی پشکنین لە ناو شار و دەرەوەی شارەکاندا دادەنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.
سێیەم: هەر هاووڵاتییەک بە چەکی بێ مۆڵەتەوە سەردانی دامودەزگاکان و هەر شوێنێکی تر بکات، ڕاستەوخۆ دەست بەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕاشیگه‌یاند: هەموو یەکە کارگێڕی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ کاری پێویست.
پارێزگاری سلێمانی داواشی لە هاووڵاتییان كرد هاوکار و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.