وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه 59 تووشبووی نوێی په‌تای كۆلێرایان له پارێزگاكان تۆمار كردووه و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بۆ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تاقیگه‌كانمان 59 تووشبووی نوێی په‌تای كۆلێرایان تۆمار كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌م داتایه نوێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووانی په‌تای كۆلێرا له عێراق گه‌یشتنه 139 كه‌س.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تا ئێستاش 2 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ئافره‌تێكه له پاریزگای به‌غدا به‌هۆی په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.