پۆلیسی پارێزگای به‌سڕا ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه 3 كه‌س هاتنه كوشتن.
پۆلیسی به‌سڕا ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی ئه‌بی سغهیر له باكوری شاری به‌سڕا ڕوویداوه و چه‌ند كه‌سێك له‌به‌رچاوی هاووڵاتییان ده‌ستڕێژییان له 3 كه‌س كردووه و ده‌ستبه‌جێ كوشتویانه.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هۆكاری مردنی 3 كه‌سه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
جێی باسه ماوه‌یه‌كه له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و له هه‌رێمی كوردستانیش دیارده‌ی توندوتیژی و كوشتن زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵك و حكوومه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.