ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێشبینی كرد له‌م هاوینه‌دا په‌تای كۆڕۆنا به‌به‌هێزی له ئه‌وروپا بگه‌ڕێته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر تووشی په‌تاكه بن، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی كه ئێستا ڕێژه‌ی تووشبووانی ڕۆژانه له‌چاو مانگی ڕابردوو سێ هێنده‌ی خۆی زیادی كردووه.
هانز كلۆغ به‌رێوه‌به‌ری لقی ئه‌وروپای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌ڵگرتن و سووككردنی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ئه‌وروپا، پێشبینی ده‌كه‌ین له‌م هاوینه‌دا ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا زۆر به‌رزبێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ڤایرۆسی كۆڤید 19 كۆتایی نه‌هاتووه و ته‌نیا چاودێریكردنی كه‌مكراوه‌ته‌وه، بگره تا ئێستا خه‌ڵك تووش ده‌بن و ڤایرۆسه‌كه له گۆڕینی جیناته‌كانی به‌رده‌وامه و تا ئێستاش هه‌ر مه‌ترسیداره.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته پزیشكییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له ئه‌وروپا ڕۆژانه 500 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوونه، له كاتێكدا مانگی ڕابردوو ڕۆژانه 150 هه‌زار كه‌س تووش ده‌بوون، زۆربه‌ی تووشبووه‌كانیش له وڵاتانی پورتوگال، لۆكسه‌مبۆرگ، فڕه‌نسا، یۆنان، قوبرس، ئه‌ڵمانیا و نه‌مسان.
هانز كلۆغ داواشی له هاووڵاتییانی ئه‌وروپا كرد زیاتر به‌ره‌و بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین بچن و خۆیان دژی په‌تای كۆڕۆنا بكوتن، هه‌روه‌ها ڕێنماییه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆپارێزیش جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌ك به‌كارهێنانی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و شوشتنی ده‌سته‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.