كه‌سێكی نزیكی موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق ئاشكرا كرد.
موقته‌دا سه‌در چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی له پڕۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ڕاگه‌یاند، ئه‌و كات ڕایگه‌یاند كه نایه‌وێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران ڕێك بكه‌وێ.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه كه‌سێكی نزیكی موقته‌دا سه‌دره، له به‌یاننامه‌یه‌كدا چه‌ند هۆكارێكی كشانه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق ئاشكرا كرد.
عێراقی ڕایگه‌یاند: له عێراق حكوومه‌ت پێك ناهێنرێ مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكار و ژێرده‌سته و تائیفییه‌كان نه‌بیت، سه‌ربه‌خۆكانیش به‌هۆی هاندان یان ترسان یان نه‌بوونی متمانه نه‌هاتنه پاڵ پڕۆژه‌ی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی، هه‌روه‌ها به‌شێك له فڕاكسیۆنه سیاسی و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش پێداگیرییان له دژایه‌تیكردن كرد كه ئه‌مه‌ش سته‌مێك بوو به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتمان كرا.
ڕاشیگه‌یاند: چینه هۆشیاره‌كان وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كار و پیشه‌یی و ته‌كنۆكرات و ئه‌وانی دیكه‌ش پشتگیری‌یان له پڕۆژه‌ی زۆرینه‌ی نیشتمانی نه‌كرد، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان دژیشی وه‌ستانه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری، هه‌رچه‌نده‌ش زۆرینه‌یان هاوسۆز بوون له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی زۆرینه‌ی نیشتمانی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا ده‌بینین پێش پێكهێنانی حكوومه‌ت لایه‌نه شیعه‌كان ململانێ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وت و غه‌نیمه ده‌كه‌ن، ئه‌دی ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پێك بهێنرێ چی ڕوو ده‌دات؟
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ده‌ركردنی یاسای به‌تاواندانانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بووه هۆی دژایه‌تیكردنی جیهانی ده‌ره‌وه دژی خاوه‌نی بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌یاساكه و پڕۆژه‌ی زۆرینه‌ی نیشتمانی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی به‌ریه‌ككه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران له هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ده‌بوو له‌وانه‌ش به سیاسیكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه باوه‌ڕی هه‌ندێ له بێ هه‌ڵوێسته‌كان كه بڕوایان وابوو پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه ده‌بێته هۆی لاوازكردنی مه‌زهه‌ب و مه‌رجه‌عییه‌ت، زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م تێگه‌یشتنه، چونكه مه‌زهه‌ب به گه‌نده‌ڵی گه‌وره نابێت به‌ڵكو به چاكسازی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تائیفه‌گه‌ری ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.