پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شه‌قامێكی هه‌رێمی نیوجێرسی كه‌سێك ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه 9 كه‌سی كردۆته قوربانی.
رائوول مالاف گوته‌بێژی هه‌رێمی نیوجێرسی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری مانهاتن له هه‌رێمی نیوجێرسی كه‌سێك له‌نێو شه‌قام ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه 9 كه‌س بریندار بوونه كه یه‌كێك له برینداره‌كان منداڵێكه.
ڕأشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م برینداره‌كان به گولله زامدار بوون و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و باری ته‌ندروستی سه‌رجه‌میشیان جێگیره.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد كه كه‌مێك پێش ئێستا یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا ئه‌ویش ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌یه كه له‌كاتی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ منداڵه شیره‌خۆره‌كه‌ی له‌نێو شه‌قام بوون و گولله‌ی به‌ركه‌وتبوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه تا ئێستا دیار نییه و ده‌ستگیر نه‌كراوه، لای خۆشییه‌وه پۆلیسی شاری نیوجێرسی جه‌ختی ده‌كاته‌وه كه ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و ده‌یده‌نه دادگه.
تا ئێستا هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه دیار نییه، به‌ڵام میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌م دواییه ڕووداوی ته‌قه‌كردن و كوشتن له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی دڵه‌ڕأوكێی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.