به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی هه‌ینی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پێشبینی ده‌كه‌ن له شه‌ودا تا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی شه‌موو تۆز و خۆڵ زیاد ببێت.
كه‌شناسی له‌باره‌ی پێشبینیكردنی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەشد بەهۆی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیه.
ڕاشیگه‌یاند: لە کاتەکانی درەنگانی شەویشدا تاکوبەرە بەیانی سبه‌ی شەموو کاریگەر ی ئه‌م تۆز و خۆڵه زیاتر دەبێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-6 كم ده‌بێت و له كاتی هه‌ڵكردنی ڕه‌شه‌باش مه‌وداكه بۆ 3-5 كم كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كردووه:-
هەولێر: 41
سڵێمانی: 40
دهۆک:40
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 41
سۆران: 37
راپەرین: 40
گەرمیان: 44
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.