كه‌سێكی نزیكی كارلۆس كیرۆشی ڕاهێنه‌ری ناوداری پورتوگالی ئاشكرای كرد كه ناوبراو ڕه‌تی كردۆته‌وه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می تۆپی پێی عێراق وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كیرۆش ئاماده نییه بێته به‌غدا و پارێزگاكانی تری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه‌ربگرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێكه وا بڵاو ده‌كرێته‌وه یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌گه‌ڵ كیرۆش گه‌یشتۆته ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ڕأهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بكات له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی داهاتوودا.
جێی باسه كیرۆشی ته‌مه‌ن 69 ساڵ یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتووترین ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوودا راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقیای كردووه و پێشتریش ڕأهێنه‌ری هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی میسڕ و كۆڵۆمبیا و ئێران و پورتوگال و ئه‌فریقیای باشوور و ئیماڕاتی كردووه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌شی له‌گه‌ڵیاندا به‌ده‌ستهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.