ئه‌نجوومه‌نی جیهانی زێڕ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕاپۆرتێكدا قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی زێڕی وڵاتانی جیهانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند ئێستا یه‌ده‌گی زێڕی هه‌موو جیهان بریتییه له 35568.40 ته‌ن.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه ڕیزبه‌ندی یه‌ده‌گی زێڕی وڵاتانی عه‌ره‌بی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه سعوودییه له پێش هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی دێت كه یه‌ده‌گه‌كه‌ی 323.1 ته‌نه.
له ڕیزبه‌ندی دووه‌میش لبنان دێت كه خاوه‌نی 286.8 ته‌ن زێڕی یه‌ده‌گه، دوای ئه‌ویش جه‌زائیر دێت به 173.8 ته‌ن، میسڕ له ریزی چواره‌مه به 125 ته‌ن، له ریزی پێنجه‌میش لیبیا دێت به 116 ته‌ن.
عێراق له یه‌ده‌گی زێڕی جیهانیدا له ڕیزبه‌ندی شه‌شه‌می وڵاتان دێت به 96.4 ته‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا له ساڵی 2019وه نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و نرخه‌كه‌ی دوو هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.