سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای بەسڕە ئاماژەى بە دروستبوونی ناكۆكییەكی خێڵەكی كرد كە تێیدا تۆپ و هاوەن و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكارهێنران، بەڵام فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەسڕە ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە.
لە شەڕێكی خێڵەكی كە لە شارۆچكهی گەرمەی باكوری بەسرە لەنێوان خێڵی حەمادنە و بەتوت ڕووی دا، سەرچاوەكان باسیان لەوە دەکرد کە بە تۆپ و هاوەن و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكارهێنران، ئەمەش یەكەمجار نییە كە لەو جۆرە ناكۆكییە خێڵەكیانەدا چەكی قورس بۆ ڕووبوڕووبوونەوەی یەكتر بەكاردەهێنرێت، بەبێ ئەوەی حكوومەتی عێراقی بتوانێت بەشێوەیەكی ڕیشەیی چارەسەری ئەو كێشە بكات و ڕەوشەكە لەمبارەیەوە كۆنترۆڵ بكات.
سەرچاوەیەكی ئەمنی هەر لەمبارەیەوە بە میدیاكانی عیراقی ڕاگهیاندووه فەرماندەیی ئۆپهراسیۆنه سەربازییەكان بە هێزێكی تۆكمەوە چوونەتە ناوچهكه بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕەوشەكە و توانیویانە هەردوو خێڵەكە لەیەكتر جیابكەنەوە و شەڕەكە ڕابگرن.
سەرچاوەكان باس لە كوژرانی سێ كەس دەكەن لە هەردوو خێڵی حەمادنە و بەتوت بەهۆی ئەو ناكۆكییهوه.شهڕ و ناكۆكییە خێڵەكییەكان لە پارێزگاكانی باشووری عیراق چهندین ساڵه بهردهوامه، بەبێ ئەوەی حكوومەت و هێزە ئەمنییەكان بتوانن كۆنترۆڵیان بكەن و كۆتاییان پێبهێنن كە بە بۆچوونی هەندێك هۆكارەكەی بۆ پێشێلكردنی یاسا و چەكی بێمۆڵەت و هەندێك لە دابونەریتە كۆنهكانی ساڵانی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 1ـی 07ـی 2022 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسڕە ڕوونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕەتی کردەوە کە هیچ جۆرێکی چەکێکی قورس و هاوەن و تۆپ لە شەڕێکی خێڵەکی لە پارێزگاکە بەکارهێنرابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.