توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکات کە ئەو کەسانەی لە نەخۆشی شێرپەنجە ڕزگاریان بووە، تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بە ڕێژەی 42% زیاترە بەراورد بەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە نەبوونە.
توێژینەوەکە ئاشکراشی دەکات کە ئەگەری ڕێژەی تووشبوونیان بەپێی جۆری شێرپەنجەکە دەگۆڕێت، ڕزگاربووانی شێرپەنجەی مەمک و سییەکان و کۆڵۆن و خوێن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاترە.
ڕۆبێرتا فلۆریدۆ، مامۆستای پزیشکی لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت لەمبارەیەوە، بۆ ئەوەی تێبگەین بۆچی ڕزگاربووانی شێرپەنجە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاترە، بۆ ئەوەی بتوانرێ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.